ترەمپ خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە خولی دووەم ئامادە دەکات
سەرۆکی نوێی ئەمریکا خۆی بۆ سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکەی لە خولی دووەم ئامادە دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا دوو رۆژ پێش سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە 20/1/2017، لە کتێخانەی خاوەندارێتیی فیکریی ئەمریکی دروشمی ”با پارێزگاریی لە گەورەیی ئەمریکا بکەین“ی بۆ خۆی تۆمار کردووە، تا لە هەڵبژاردنی 2020 بەکاری بهێنێت.
ئەم هەوڵەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، کە پێنج رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا تێپەڕیوە و دڵنیایی ئەویش دەردەخات لەوەی، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی، دروشمی هەڵبژاردنەکانی جێبەجێ دەکات.
لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، ترەمپ دروشمی ”با هێز و مەزنیی بۆ ئەمریکا بگەڕێنینەوە“ی بەکارهێنا، کە لە ساڵی 2012 لە کتێبخانەی خاوەندارێتیی فیکریی تۆماری کردبوو.
bas news -
