دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەنابەرانی عێراقییەوە بڕیارێک دەدات

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەنابەرانی عێراقییەوە بڕیارێک دەدات
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەنابەرانی عێراقی و شەش وڵاتی دیکەی عەرەبی بڕیارێک دەردەکات.



بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، رۆژی چوارشەممە 25/1/2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک بڕیار واژۆ دەکات، کە یەکێکیان پەیوەندیدارە بە پەنابەرانەوە.



لە سەروبەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوە، دۆناڵد ترەمپ، کە کاندیدی کۆمارییەکان بوو، چەندین جار رایگەیاند، کە لە کاتی بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، رێگا بە هیچ عەرەب و موسڵمانێک نادات پێ بخاتە سەر خاکی ئەمریکا.



بەپێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ، ئیدی ئەمریکا پەنابەرانی عێراق و هەر شەش وڵاتی ئێران، سووریا، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن وەرناگرێت.
bas news -
Top