میری کوێت پەیامێک بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دەنێرێت

 میری کوێت پەیامێک بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دەنێرێت
میری کوێت پەیامێک بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت.



شێخ سوباح خالید حەمەد ئەلسوباح، وەزیری دەرەوەی کوێت بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە رۆژی چوارشەممە 25/1/2017 بە فەرمی سەردانی ئێران دەکات.



شێخ سوباح خالید حەمەد ئەلسوباح رایگەیاندووە، کە ناوەڕۆکی پەیامەکە لەبارەی پەیوەندیی و دراوسێیەتی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئێرانەوەیە، کە ”پێویستە لەسەر بنەمای یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دراوسێیەتی، بونیاد بنرێت“.



پەیامەکە لەلایەن شێخ سوباح ئەحمەد جابر سوباح، میری کوێتەوە بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێردرێت.







باسنيوز
Top