پاوڵۆ دیبالا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك دڵی هه‌ودارانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی خۆش كرد، كاتێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیبالا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی درێژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 كانوونی دووه‌می 2017، تۆری ھەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە كه بەرێوەبەری کارەکانی ھێرشبەری ئارجانتینا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی خانمە پیرەکە بۆ درێژ کردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە گەشتی ئیتاڵیای کردووە و چاوەروان دەکرێت ئەم ھەفتەیە کۆتایی بەو پرۆژەیە بھێنرێت.
بە پێ ئەو سەرچاوەیە یاریزانی تانگۆ داوای مووچەی ساڵانەی ٧ ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە کاتێکدا ئێستا مووچەکەی ٢ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار یۆرۆیە.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، دووه‌مین وه‌رزه له یوڤێنتۆس یاری ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2015ـه‌وه له یانه‌ی پاڵێرمۆ په‌یوه‌ندی به خانمه پیره‌كه كردووه 24 گۆڵی له سێریا ئه‌ی بۆ یوڤی تۆمار كردووه.
k24 -
