ئه‌مشه‌و ناسنامه‌ی دوو هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو به‌دیار ده‌كه‌وێت
له درێژه‌ی یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا 2017، له گرووپی سێیه‌م دوو یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌یه، سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانیش هیوایان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو له‌ده‌ستنه‌داوه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان دوو یاری بكرێن، كه تێیدا مه‌غریب رووبه‌ڕووی كۆتدیڤوار ده‌بێته‌وه، هه‌ر لایه‌كیان بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن راسته‌وخۆ بلیتی گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شت مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، به‌پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی دیكه مه‌غریب به یه‌كسابوونیش ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی به قۆناخی داهاتووی هه‌یه، به‌ڵام كۆتدیڤوار كه به فیله‌كانی كیشوه‌ری ڕه‌ش ناسراون ته‌نیا به‌سه‌ركه‌وتن له‌م قۆناخه ده‌ربازیان ده‌بێت.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، كۆماری كۆنگۆ و تۆگۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م یارییه بۆ تۆگۆ زه‌حمه‌ته، چونكه له لایه‌ك ده‌بێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌بێت نزای یه‌كسانبوون به كه‌مترین گۆڵ بۆ یارییه‌كه‌ی دیكه بكات، به‌ڵام بارودۆخه‌كه بۆ كۆماری كۆنگۆ باشتره، به سه‌ركه‌وتن و ره‌نگه به یه‌كسانبوونیش بۆ قۆناخی داهاتوو بپه‌ڕێته‌وه.
k24 -
