هه‌وادارانی بایرن میونشن هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
ئارتۆرۆ ڤیدالی ناوەراستکاری چیللی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەتوانێت لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئارسێنالی ئینگلاند بەشداری بکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پێشتر جه‌خت لهوكرابووهوه كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌وه له‌م یارییه بێبه‌ش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 كانوونی دووه‌می 2017، پێگەی فەرمی باڤارییەکان بڵاویکردەوە، ئارتۆرۆ ڤیدالی ناوەراستکاری یانەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر فرایبۆرگ بە ھۆی ئەو پێکانەی پێشتر تووشی بوو، نەیتوانی له نیوەی دووەم له یاریكردن بەردەوام بێت، دەنگۆی ئەوه‌ش ھەبوو نەتوانێت لە یاری بەرامبەر ئارسێناڵ بەشداری بکات، به‌ڵام پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ڤیدال ئەم یارییە ھیچ کێشەیەکی نابێت و له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه.
بڕیاره ھەردوو یانەی بایرن میونشن و ئارسێناڵ لە یاری چوونی قۆناخی ھەشتەمی چامپیۆنزلیگ له ١٥ـی مانگی داھاتوو رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
k24 -
