زێدان داوای ئەستێرەکەی چێلسی دەکات

زێدان داوای ئەستێرەکەی چێلسی دەکات

زەینەدین زێدان راھێنەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانەکۆبووتەوە و داوای یاریزانێکی یانەی چێلسی کردووە ..

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , زێدان داوای لە پێرێز کردووە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیدین ھازارد مۆربکەن , چونکە باشترین چارەسەرە بۆ ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , زێدان زۆر سەرسامە بەتواناکانی ئیدین ھازارد وپێی وایە کە ھازارد یاریزانێکی نموونەییە لەھێلی ناوەڕاست و لەتوانای دا ھەیە ھێلی بەرگری و ھێلی ھێرشبەر بەیەکەوە ببەستێتەوە ...

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , زێدان بە پێرێزی گووتوە کە پێویستی بە گۆڵپارێز نییە و ئەو پارەیەی بۆ تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی چێلسی تەرخان دەکرێت , گرێبەستی لەگەڵ ھازارد پێ بکرێت باشترە ...
PAYAMNER -
Top