ئێران، تورکیا و رووسیا: قەیرانی سووریا رێگەچارەی سەربازیی نییە
ئەم سێ وڵاتە لە بەیاننامەکەدا کە رۆژی دووهەمی دانووستانەکانی ئاستانە لەلایەن "غیرەت عەبدوڕەحمانۆف"ی وەزیری دەرەوەی کازخستانەوە خوێندرایەوە، رایانگەیاند: پێویستە قەیرانی سووریا لە سەر بنەمای بڕیارنامەی ٢٢٤٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی پرۆسەی سیاسییەوە کۆتایی پێ بهێنرێت.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها مەیلی گروپە چەکدارەرکانی دژبەری بەشار ئەسەد بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئاشتیدا کە بڕیارە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، بەرز نرخێنراو. بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیە مانگی داهاتوو لە جنێڤ بەڕێوە بچێت.
payamner -
