ئیسڕائیل ٢٥٠٠ خانووی جوولەکەنشین دروست دەکات

ئیسڕائیل ٢٥٠٠ خانووی جوولەکەنشین دروست دەکات
حکوومەتی ئیسڕائیل ئیزنی دروستکردنی دوو هەزار و ٥٠٠ خانووی دیکەی لە شارۆچکە جوولەکەنشینەکاندا دەرکرد.



وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل، ئاوڤیگدۆر لیبەرمەن، رایگەیاند: ئەو لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک‌وەزیران پشتیووانیی ئەم پرۆژەیە دەکەت.

لە کاتێکدا ئیسڕائیل رایدەگەیەنێت بەتەمای درووستکردنی خانووبەرەی جوولەکەنشینە کە تەنیا چەند رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی دۆنالد ترەمپدا وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا تێدەپەڕێت.

دووڕۆژ لەمەوبەریش دوای گفتۆیەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل و سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆنالد‌ ترەمپ رایگەیاند: گفتوگۆیەکی چێژبەخشیان ئەنجام داوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردووش، بەرپرسانی ئیسڕائیلی ئیزنی دروستکردنی ٥٦٠خانووی نوێیان لە بەیتولموقەدەستی رۆژهەڵات پشتڕاست کردبۆوە.

وەستاندنی پڕۆسەی دروستکردنی شارۆچکە جوولەکەنیشنەکان بەردوام یەکێک لە مەرجەکانی فەلەستینییەکان بۆ دانووستانەکانی ئاشتیی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین بووە.
payamner -
Top