کۆشکی سپی: بۆ بەرەنگابوونەوەی داعش ئامادەی هاوکاریی هەموو وڵاتێکین

 کۆشکی سپی: بۆ بەرەنگابوونەوەی داعش ئامادەی هاوکاریی هەموو وڵاتێکین
شان سپایسێر، گوتەبێژی نوێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی خۆیدا ڕایگەیاند ئەمریکا بۆ هاوکاری و ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا لە سووریە ئامادەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد "ترەمپ ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هەر وڵاتێکی بیانی کە بەڵێندەر بێ بە تێکشکانی داعش، هاوکاری دەکەن."

بەر لەو لێدوانە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەواڵی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هاوبەشی نێوان ڕووسا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئەمریکا لە سووریای بڵاو کردبۆوە.

ترەمپ لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر، بەڵێنی بەو وڵاتە داوە تا لە هەمبەر تیرۆریزمدا هاوکارییان بکات.









باسنيوز

Top