ئه‌مڕۆ شانده‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری و حكومه‌تی سووریا، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا رووبه‌ڕوو پێكه‌وه گفتوگۆ دەكه‌ن
چاودێرانی كاره‌كانی كۆنگره‌كه ئه‌و گرژیانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌مدا درووستبوو، به‌لایانه‌وه ئاساییه و چاوه‌ڕوانی ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یان ده‌كرد، چونكه ئه‌و لایه‌نانه دوای 6 ساڵ شه‌ڕی خوێناوی و وێرانكاری، به ئاسانی نایه‌نه سه‌ر مێزێك و پێكه‌وه گفتوگۆبكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی رایگه‌یاندووه" بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌كه، توركیا فشاری زۆری له شاندی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار كردووه، رووسیاش به‌هه‌مانشێوه فشاری خستووه‌ته سه‌ر شانده‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌تایبه‌تی ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی له به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی (ئه‌لحه‌میمیم) ی ئاسمانی له لازقیه‌وه زانیوویه‌تی، رووسیا له‌و پێشێلكارییانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د نیگه‌ران بووه كه له‌مدواییانه‌دا سوپای سووریا لێره و له‌وێ ئه‌نجامیانداوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی گوتوویه‌تی" سه‌ره‌نجام شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووری بۆ دانیشتنی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ شه‌نده‌كه‌ی جه‌عفه‌ری، وه‌ڵامی ئه‌رێنی رووسیایانداوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ره‌خنه‌گرتنی رووسیا له سوپای سووریا بووه كه سوپاكه‌ی ئه‌سه‌دی به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و شكاندنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تباركردووه".
ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ش له‌سه‌ر سه‌ری ناكۆكییه‌كی قوڵ به‌ڕیوه‌ده‌چیت، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌ر دوولا بووه هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ش له دانیشتنێكی كراوه‌وه بۆ دانیشتنێكی داخراو بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاره‌بوو ئاماده‌كارانی كۆنگره‌كه بۆ ده‌ربازكردنی دانووستاندنه‌كان و رێگه‌گرتن له شكستی كۆنگره‌كه كردیان.
چاودیران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، پاش شكستی ئۆپۆزیسۆن له حه‌له‌ب گوتاری ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار نه‌رمتربێت، به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌لوش سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر وه‌ك جاری جاران ده‌ئاخڤێ و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پیشوویان رژده، له ئه‌ستانه‌ش هه‌ر داوای رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵات و پێویستی چه‌سپاندنی بڕیاری ئاگربه‌ستی كرد.
عه‌لوش گووتی" ئامانج له‌م دانووستاندنانه، راگرتنی شه‌ڕ و چه‌سپاندنی بڕیاری ئاگربه‌ست و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ كاروباری مرۆیی ئاواره‌كان به‌شێكی دیكه‌ی ئامانجی ئه‌م كۆنگره‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و 3 هه‌نگاوه‌ش، كارتێكی به‌هێز به ئاراسته‌ی قۆناغی گوازه‌ره‌وه‌ی سیاسی، ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌ی كۆتایی جڤینه‌كانی ساڵی 2012 ی جنیڤدا نووسراوه ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ستیان".
عه‌لوش به روونی گووتی" پرۆسه‌ی سیاسی به رۆیشتنی ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتداره داپڵۆسینه‌ره‌كان ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌رچوونی هه‌موو میلیشیا و هێزه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران".
ئه‌و قسانه‌ش به‌شار جه‌عفه‌ری دووچاری كاردانه‌وه كرد و هێرشیكرده سه‌ر قسه‌كانی عه‌لوش و گووتی" ئه‌و سه‌رۆكی شاندی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه" ئه‌و قسانه‌شی هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌گرته‌وه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێكخه‌رانی كۆنگره‌كه هێشتا نا‌ئومێد نه‌بوون و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی دیدار و به‌یاننامه‌ی كۆتایی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه، ده‌بێت بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك، به‌تایبه‌تی تا ئێستا رێكنه‌كه‌وتووه گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار و شاندی حكومه‌تی سووری پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزێك دابنیشن.
K24
