کۆنگرێس دەنگی متمانەی بە سەرۆکی (CIA)ی بەخشی

 کۆنگرێس دەنگی متمانەی بە سەرۆکی (CIA)ی بەخشی
بە دەنگی زۆرینەی کۆنگرێسی ئەمریکا، مایک پمپۆ، نوێنەری پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) هەڵبژێردرا.



بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریکا) ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2017 -1- 23 لە کۆنگرێسی ئەمریکا پرسی دەنگدان بە مایک پمپۆ خرایە بەرباس و دەنگدان و بە بەشداریی چەندان سەناتۆری هاودەنگ و دژبەر دەنگدانە بەڕیوە چوو.



کە لەکۆی سەد سەناتۆری ئامادە 66 کەس دەنگی ئەرێنی و 32 کەسیش دەنگی نایان پێدا، لە حاڵێکدا تەنیا پێویستی بە 52 دەنگ هەبوو، بۆیە سەرەنجام وەک سەرۆکی نوێی (سی ئای ئەی) هەڵبژێردرا.



بۆ وێنە لەو کەسانەی کە هاودەنگ و لاینگری مایک پمپۆ بوون، جەیمز لنکفۆرد، سەناتۆری کۆماریخواز بووە کە پاڵپشتیی بەرنامە و پلانەکانیەتی لە ڕێکخراوی (CIA)دا.



مایک پمپۆ تەمەن 53 ساڵ و ئەندامی کۆنگریسی ئەمریکا و لە هەرێمی تێکساس، کەلە ساڵی 2011ەوە بووەتە ئەندامی کۆنگرێس.



مایک بۆ ئێرانییەکان ناوێکی ئاشنایە، لە حاڵێکدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ پۆستی سیا ئای ئەی دەستنیشان کراوە، یەک ساڵ لەمەوبەر هاوڕێ لەگەڵ دوو هونەرمەندی دیکە داوایان لە ئران کرد کە سەردانی ئەو وڵاتە بکات.






باسنیوز
Top