بەرپرسێکی ئەفغانستان: ئێران و پاکستان یارمەتیی تالیبانیان داوە

بەرپرسێکی ئەفغانستان: ئێران و پاکستان یارمەتیی تالیبانیان داوە
بەڕێوەبەری ویلایەتی هیلمەندی ئەفغانستان، حمایەتوڵلا حەیات، دەڵێ: ئێرانیەکان و پاکستانییەکان، چاویان بە ئەو هێزانەی تالیبان کەوتووە کە لەگەل حکومەتی ئەفغانستان خەریکی شەڕن.



حمایەتوڵڵا حەیات، رۆژی یەکشمەمە، بە رادیۆ ئازادیی ئەفغانستانی راگەیاند: لەم دوایانەدا دەست‌تێوەردانی ئێرانییەکان لە کاروباری نێوخۆی ئەفغانستان پەرەی سەندووە.

حمایەتوڵڵا گوتی: رێکخراوی هەواڵگریی ئەفغانستانیش ئەم دیدارانەی پشتڕاست کردووەتەوە و فەرمانی لێکۆڵینەوەی زیاتری دەرکردووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەفغانستان، چەکدارانی تالیبان لە ناوەندی ویلایەتی هیلمەند بە چەکی ئێرانی هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی ئەفغانستان.
payamner -
Top