ھەمواركردنەوەی دەستووری توركیا كۆتاییھات
پەرلەمانی توركیا لە دووەم خولی دانیشتنی بۆ ھەمواركردنەوەی دەستوور كۆتایی بە پرۆژەی ھاوبەشی ئاكەپە و مەھەپە ھێنا و ھەر 18 مادەی پێشنیاركراو ھەموار كردەوە.
دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ ھەموار كردنەوەی دەستوور چەندین شەڕە قسە و شەڕی دەستەویەخە بە خۆوە دیت، كە دواترینیان شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران بوو.
ھەر لەم شەڕەدا دوو ژنە پەرلەمانتار كەوتنە خوارەوە، پاش ئەوەی ژنە پەرلەمانتەرێكی بێ لایەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بەرامبەر ھەمواركردنەوەی دەستوور دەستەكانی خۆی بەو مێزەوە كەلەپچە كرد كە بۆ پێشكەش كردنی لێدوان و گوتار دانراوە.
پاش ھەمواركردنەوەی تەواوی مادەكانی پێشنیاركراو لە چەندین دانیشتنی جیاواز، لە دوایین دانیشتنیشی كۆی پرۆژەكە بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرا.
بەپێی ھەمواری نوێی دەستووری توركیا، سیستەمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەگوڕێت و پۆستی سەرۆك وەزیران ھەڵدەوەشێتەوە.
k24 -
