ئەو شتە سەیرانەی دەربارەی دۆناڵد ترەمپ نایانزانیت!
ئێستا هەندێك لە شتە شاراوەكانی ژیانی دۆناڵد ترەمپتان بۆ ئاشكرا دەكەین.
1. لە تێكشانەوە تا بون بە بیلیۆنێرێك! ئەمە یەكێك لە راستییەكانی ژیانی دۆناڵد ترەمپه كە زۆر كەس ئاگایان لێ نییە. ساڵی 1994 ئەو ناچار بوو تا 900 ملیۆن دۆلار قەرزی خۆی بداتەوە كە بوو بە هۆی زەرەێكی 3.5 بیلیۆن دۆلاری. ئەو ئەیتوانی تەسلیمی دۆخە و ناو و ناوبانگی خۆی بێت، بەڵام ئەوەی نەكرد و توانی تاوەری ترەمپ لە شاری ئاتلانتیك كە سێ كازینۆی گەورەیە لەو زەرەرە بپارێزێت و لەوێوە دەستی پێكردەوە. ئێستا ئەو خاوەنی سەد كۆمپانیای گەورەیە كە بەهای زیاترە لە 2.5 بیلیۆن دۆلار!
2. ئەو سێ ژنی بووه. ئیوانا ترەمپ، مارلا ماپلێز و هاوسەرەكەی ئێستا ملانیا ترەمپ كە سوپەر مۆدێلێكی بەناوبانگی ئەمریكایە. ملانیا ترەمپ دیزاینەرێكی پرۆفیشناڵی سەعاتە. لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا دوو ژنە پێشووەكەشی هاتن و پشیتوانیان بۆ دۆناڵد ترەمپ دەربڕی.



3. لە مێرمنداڵیدا وزەیەكی لە رادەبەدەری بوو، هەر بۆ ئەوە بوو بنەماڵەكەی گەیشتنە ئەو قەناعەتەی بینێرنە قوتابخانەی سوپا تا ئەو وزەیەی لەوێ كۆنتڕۆڵ بكات. دواتر دۆناڵد ترەمپ چووە زانكۆی فۆردهام و دواتر قوتابخانەی وارتۆن لە زانكۆی پێنسیلوانیا. ئەو توانی شەهادەكەی لە بواری ئابووریدا بەدەست بێهێنێت.

4. دنیای ترەمپ یان تاوەری ترەمپ، هەروەها كە ناوبانگی هەیە بەرزترین بینایی نیشتەجێبوونی دنیایە كە بەقەد تاوەرێكی 90 تابقی بەرزی هەیە.
5. دۆناڵد ترەمپ كۆشكی 18 ژووری نوستنی لە كەناڵی پاڵم بێچی فلۆریدا هەیە. ئەیالەتی فلۆریدا یەكێك لە پڕبەهاترین و گرانترین ئەیالەتەكانە بۆ كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو.

6. ئەمە ئیتر یەكێك لە سەیر و سەمەرەكانی ژیانی دۆناڵد ترەمپه. ئەو خاوەنی خولی فۆتباڵی نیۆجێرزی ئەمریكا بووە.
7. دۆناڵد ترەمپ لە پێشبڕكێ بەناوبانگەكانی WWE بەشداری كردووە. ترەمپ لەگەڵ خاوەنی WWE وێنس ماكهۆن گرەویان كرد و هەركامیان شەڕكەری خۆیان هەڵبژارد و پێشبڕكێیەكان بە ناوی شەڕی میلیۆنێرەكان پێكێهنا. گرەوەكەیان لەسەر ئەوە بوو هەركامیان كە دۆڕا پرچی خۆی بتاشێت. لە كۆتاییدا شەڕكەرەكی ترامپ بردیەەوە و یارمەتی ترەمپی دا كە پرچی وێنس ماكهۆن بتاشن.
8. لەوەی كە تەلەفزیۆن یەكێك لە رێگە ئاسانەكان بۆ بەناوبانگبوون، دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2004 بووبە بەڕێوەبەر و ئەستێرەی یەكێك لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆنی كەناڵی NBC بە ناوی فێركار. رەنگە بڕوا نەكەن بەڵام بۆ هەر بەرنامەیەك 357 هەزار دۆلاری وەردەگرت و ئەمە واتە مانگانە زیاتر لە 100 میلیۆن دۆلاری وەردەگرت!
9. دۆناڵد ترەمپ دژی خواردنەوەی مەشروباتی كحولییە و هەرگیز نایاننۆشێت!
10. دۆناڵد ترەمپ نووسەرە و لانیكەم تا ئێستا 50 كتێبی نووسیوە. یەكەم كتێبی ناوی هونەری رێكەوتنە و ساڵی 1987 چاپی كردووە.
11. بەردی هالییود! دۆناڵد ترەمپ 2327ەمین ئەستێرەی ساڵی 2007 بۆ بەرنامەی بەناوبانگی فێركار وەرگرت.
12. باوكی ئەو، فێرد ترەمپ پیاوێكی دەوڵەمەند بوو. ئەو خاوەنی كۆمەڵگایەكی بازرگانی لە كویین برۆكلین و هەروەها دورگەی ئێستاتێن بوو كە ئەمڕۆكە بە 205 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. دۆناڵد ترەمپ ماوەی پێنج ساڵ كاری بۆ باوكی كردووە.
