دۆرتمۆند سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

دۆرتمۆند سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
لەیارییەکانی گەڕی 17یەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤێردەر بریمن.



لە ئەنجامدا بوروسیا دۆرمۆند 2-1 شکستی بە ڤێردەر بریمن هیێنا، هەردوو گۆڵەکەی دۆرتمۆند شۆرلە و پیزچیک لە خولەکەکانی 5 و 71دا تۆماریانکرد، تەنها گۆڵەکەی بریمن بارتلز لە خولەکی 59دا کردی.



بەم ئەنجامەش یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 30 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمدایە، بریمن بە 16 خاڵ لە پلەی 15یەمە.
XENDAN -
Top