توركیا؛ پرۆژه‌یاسای سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ندكرا
یاساكه، به‌ناوی(یاسای گۆڕانكاری ده‌ستوری كۆماری توركیا) به 339 ده‌نگی به‌ڵێ و 142 ده‌نگی نه‌خێر و 5 ده‌نگی به‌تاڵ و 2 ده‌نگی سوتاو په‌سه‌ندكرا و په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په پێشوازییان له‌په‌سه‌ندكردنی یاساكه كرد و دواتر بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌و یاسایه له 18 ماده پێكدێت و به‌پێی یاساكه ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران له 550 بۆ 600 ئه‌ندام بهرزدهبێـتهوه و ته‌مه‌نی خۆكاندیدكردن له 25 ساڵی بۆ 18 ساڵ كهمدهبێـتهوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌ڕله‌مان له هه‌مان كاتدا هه‌ر پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌رووه‌ها به‌پێی ئه‌و یاسایه په‌یوه‌ندی سه‌رۆك كۆمار به پارته‌كه‌یه‌وه ناپچڕێت و ده‌توانێ بۆ دووخول خۆی كاندید بكات و له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چه‌كداره‌كانیش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكه‌كه‌ی نامێنێت و له جیاتی ئه‌وه جێگری سه‌رۆك كۆمار یه‌ك كه‌س یان زیاتر ده‌بێـت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار له سێ-ی تشرینی دووه‌می 2019 ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی یئهو یاسا په‌سه‌ندكراوه گۆڕانكاری له دهستوودرا بكات ده‌بێت بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگی بهگۆڕانكارییهكان بده‌ن.
XENDAN -
