داعش له ته‌دمور یه‌كێك له"به‌ناوبانگترین" شوێنه‌واره‌كانی مێژووی وێران‌كرد
مهئمون عه‌بدولكریم به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار له سوریا، ڕایگه‌یاندووه دوێنی هه‌ینی چه‌كدارانی داعش شوێنه‌واری تهترابیلۆن و شانوی ڕۆمانیی-یان وێرانكردووه كه یه‌كێكن له به‌ناوبانگترین شوێنه‌واره‌كانی جیهان له‌شاری ته‌دمور.
داعش له مانگی كانوونی یه‌كه‌م-ی ساڵی ڕابردوو، بۆدووه‌م جار شاری ته‌دموری كۆنتڕۆڵكرد كه له ده‌ستی سوپای سوریادابوو، ئه‌و شاره له ناو لیستی شوێنه‌واری جیهانی ڕێكخراوی یونسكۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-دایه.
ئیرینا بوكوفا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌م وێرانكردنه تاوانێكی شه‌ڕی نوێیه و زیانێكی گه‌وره‌یه به گه‌لی سوریا و مرۆڤایه‌تی".
تهترابیلۆن سه‌كۆیه‌كی به‌ردینه‌یه له‌ته‌دمور چوارپهیكهری تێدایه و و هه‌ر په‌یكه‌رێك له چوار به‌ردی ستونی پێكدێت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه مهئمون عه‌بدولكریم بۆ رۆیته‌رزی ناردووه داعش 16 له‌و ستونه بهردینیانهی تهترابیلۆن-ی وێرانكردوه و هه‌روه‌ها زیانێكی گه‌وره‌ی گه‌یاندوه به شانۆی ڕۆمانی و ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ر به‌ردینه‌كانی ڕوخاندوه.
به‌وته‌ی عه‌بدولكریم، داعش له نێوان 26 كانونی یه‌كه‌م و 10 كانونی دووه‌م ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌و پێشتریش شوێنه‌واری كه‌وانی سه‌ركه‌وتن-یان وێرانكردبوو كه ته‌مه‌نی 1800 ساڵ بوو.
داعش یه‌كه‌م جار له ساڵی 2015 كۆنتڕۆڵی ئه‌وشاره‌ی كردوو دوای 10 مانگ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به هاوكاری ڕوسیا توانییان له ئاداری ساڵی رابردوو له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ریبهێنن.
داعش له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، 12 كه‌سی له ته‌دمور له سێداره‌داوه كه هه‌ندێك له‌وانه له‌شوێنه‌واری شانۆی ڕۆمانی سزای بهسهرداجێبهجێكردوون.
XENDAN -
