نرخی کۆشکی سپی دیاریکرا
کۆمپانیای زیلۆی ئەمریکی کە تایبەتە بەمامەڵەکردن بە زەوی و زار و بینا گەورەکان رایگەیاند کە کۆشکی سپی کە سەرۆکەکانی ئەمریکا لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵاتدا تێیدا نیشتەجێ دەبن، نرخەکەی دەگاتە 397.9 ملیۆن دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەسەڵاتی هەبوو بەبڕی 15% نرخی کۆشکی سپی بەرزبووەوە، بۆ یەکەم جاریش کە نرخ لەسەر کۆشکی سپی دانرا ساڵی 2009 بوو.
هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات و بردنەوەی هەڵبژاردنەکاندا کۆشکی سپیان وەرگرتووەو تا کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییان تێیدا ژیاون و کارەکانیان تێدا بەڕێوەبردووە، تەنها جۆرج واشنتن نەبێت نەچووەتە کۆشکی سپیەوە ئەوکاتی کە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێک لەو کاتەی ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو بووژانەوەیەکی بەرچاو لە کەرتی زەوی و زار و عەقارات سەریهەڵداو هەر بەو هۆیەوە نرخی کۆشکی سپیش بەو شێوەیە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
کۆمپانیای زیلۆ راشیگەیاندووە کە لە ساڵی 2014 باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بینایەکی لە شەقامی پەنسلڤانیا بەکرێ گرتووە کە بۆ هەر مانگێک بڕی 2.1 ملیۆن دۆلاری داوە، بەڵام بیناکە پێکهاتووە لە 132 ژوور.
XANDAN -
