پاكستان؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 12 كوژراو و 35 برینداری لێكه‌وته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاكستان و به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له بازارێكی شاری باراشینار–ی گه‌وره‌ترین شاری هه‌رێمی كرام له پاكستانه كه ده‌وێته سه‌رسنوری ئه‌فغانستان، 12 كه‌س كوژراون و 35ی تر برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له بازاڕێكی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه ڕویداوه كه بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغ بووه و له ناوچه‌یه‌كه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی شیعه مه‌زهه‌بن له باكوری ڕۆژئاوای پاكستان.
ئیكراملڵا خان، به‌رپرسی خۆجێیی ناوچه‌كه ڕایگه‌یاندوه، كه بۆمبێك له ناو سندوقێكی سه‌وزه‌دا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و 11 ته‌رم گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها هێزێكی ئه‌منی گه‌وره له سوپای پاكستان گه‌یشتنه ئه‌و ناوچه‌یه و به هێلیكۆبته‌ر ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان-یان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
XENDAN -
