نرخی نەوت بەرز بووەوە

 نرخی نەوت بەرز بووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، بەبەروارد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هەینی (2017/1/20)، لە کاتژمێر (10:30) خولەکی شەو بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (54) دۆلار (79) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (52) دۆلار (74) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدا، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (54) دۆلار (6) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (51) دۆلار و (24) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکبووەوە لە (58) دۆلار، بەڵام بەهۆی مەترسی جێبەجێ نەکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و ڕۆژانە نرخەکەی بەرزی نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.






باسنيوز
Top