بانکی ناوەندیی عێراق بڕە پارەیەک وەک قەرز بە ھاووڵاتییان دەدات
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بانکی کشتوکاڵی عێراقی، ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە بانکی ناوەندی مامەڵەی قەرزی کشتوکاڵی وەردەگرێت. لەمبارەیەشەوە بەرپرسی ھۆبەی قەرزەکان لە بانکی ناوەندی، ئەوەی خستووەتە ڕوو کە قەرزەکە لە بڕی چالاکییە کشتوکاڵییەکان دەدرێـت و 4%ی سووی دەچێتە سەر.
سەبارەت بە وردەکاریی قەرزەکەش ڕای گەیاندووە: ”بانکی ناوەندی لەسەر بنەمای سێ ئاست قەرزەکە دەدات، ئاستی یەکەم 50 بۆ 500 ملیۆن دینار، ئاستی دووەم لە 500 ملیۆن بۆ 3 ملیار دینار و ئاستی سێیەمیش بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانە کە لە 3 ملیارەوە بۆ 20 ملیار دینار دەبێت“.
باسیش لەوە کراوە کە ئەو ڕێنماییانەی تایبەت بە پێدانی قەرزەکە کاری پێ دەکرێت، ھەمان ڕێنماییەکانی پێشووی تایبەت بە قەرزی کشتوکاڵییە کە حکوومەتی عێراق دەری کردووە و قەرزەکەش لە ماوەی 5 ساڵدا دەگەڕێندرێتەوە.
باسنیوز
