خەرجی ئاهەنگی سوێندخواردنی ترەمپ 200 ملیۆن دۆلارە
دۆناڵد ترەمپ 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی چوار سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، کە هەریەکە لە باراک ئۆباما، جۆرج بۆش، بیل کلینتن و جیمی کارتەرن دەستبەكار دەبێت، هاوكات دەیان کەسایەتی سیاسی گرنگی ئەمریکا و بیانی ئامادە دەبن.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، خەرجی ئەو ئاهەنگە 200 ملیۆن دۆلارە. هاوکات کۆمپانیاکان 90 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەو ئاهەنگەی ترەمپ بەخشیووە.
هاوکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە پێنج هەزار پۆلیس و 7500 پاسەوانی نیشتمانی ئامادە دەبن و پێشبینی دەکرێت جگە لە میوانەکان نزیکەی 900 هەزار کەس لە شوێنی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە ئامادە دەبن.
رووداو
