هاوپەیمانان شارۆچکەیەکی باکووری سووریا بۆردومان دەکەن
لە کۆتایی مانگی 8ـی 2016، سوپای تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکووری سووریا بە ناوی (قەڵغانی فورات) دەست پێکرد، بە ئامانجی ”پاککردنەوەی باکووری سووریا“ لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و داعش.
ئێوارەی رۆژ سێشەممە 17/1/2017، عەقید جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، فڕرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک بنکەی داعشیان لە شارۆچکەی باب لە باکووری سووریا بۆردومان کردووە.
عەقید جۆن دۆریان هەروەها رایگەیاندووە، ئەو بۆردومانانە، کە چوار هێرشی ئاسمانی بوون، بۆ پاڵپشتیی قەڵغانی فورات بووە.
باسنیوز
