بەوێنە.. تۆمەتباری سەرەکیی هێرشەکەی 11ـی سێپتێمبەر دادگایی دەکرێت
تۆمەتباری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ـی سێپتێمبەر دوای هەفتەیەک لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراو، دادگایی دەکرێت.
بڕیارە رۆژی 20ـی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بێت و دوای شەش رۆژیش، دادگاییکردنی خالید شێخ محەمەد، هاووڵاتیی کوێتیی بە رەگەز پاکستانییە و پلانداڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ـی سێپتێمبەر بەڕێوە بچێت.
پرۆسەی دادگاییەکە، کە بڕیارە تاوەکو رۆژی 3/2/2017 درێژە بکێشێت، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە تۆمار دەکرێت، بەڵام دواتر بڕیار دەدرێ بڵاو بکرێتەوە یاخود نا.
رۆژی 11ـی 9ـی 2001، چەکدارانی توندڕەو رێڕەوی سێ فڕۆکەیان گۆڕی و ناچاریان کردن خۆیان بە سەنتەری بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرک و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە واشنتن بکێشن، لە ئەنجامدا باڵەخانەی سەنتەری بازرگانیی جیهانی داڕما و بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.
دوای هێرشە تیرۆریستییەکان، رێکخراوی توندڕەوی قاعیدە، کە بنکەی سەرەکیی لە ئەفغانستان بوو، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند و لە مانگی 10ـی هەمان ساڵیش ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و رژێمی تاڵیبانی رووخاند، کە پشتگیریی قاعیدەی دەکرد.
bas news-
