دژبەرانی بەشار ئەسەد دەڵێن بۆ پووچەڵکردنەوەی رۆڵی ئێران بەشداری دانووستانەکان دەبن
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی گروپی جەیشولئیسلام، محەمەد عەلووش، بێ ئەوەی لێداونی زیاتر بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بدات، رایگەیاند: گروپەکانی دژبەری بەشار ئەسەد لە ئەنکەڕە تەمایان گرتووە لە دانووستانەکانی ئاشتیی سووریا لە پایتەختی کازاخستان بەشداری بکەن.
محەمەد عەلووش گوتی: ئیستا ئەو گروپانە خەریکی رێکخستنی شاندێکن بۆ ئەوەی بە سەرۆکایەتیی خۆی بەشداریی دانووستانەکان بکات.
دانووستانەکانی ئاشتیی سووریا بە دەستپێشخەریی رووسیا و پشتگیریکردنی تورکیا و ئێران بڕیای ٢٣ی ئەم مانگە لە شاری ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.
بەشار ئەسەدیش رایگەیاندووە، ئامادەیە لەبارەی هەموو شتێکەوە لە دانووستانەکاندا گفتوگۆ بکات.
مەولوود چاووش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش رۆژی شەممە رایگەیاند: تورکیا و رووسیا تەمایان گرتووە ئەمریکاش بۆ ئەم دانووستانانە بانگهێشت بکەن.
payamner-
