دادگای باڵای میسر بڕیارێکی سەرۆک کۆمار رەت دەکاتەوە
رۆژی دووشەممە 16/1/2017، دادگای باڵای ئیداریی میسر بڕیاری کۆتایی لەبارەی خاوەنداریی هەردوو دورگەکە دا و بڕیارەکەی سیسی رەت کردەوە.
دادگا لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران ناتوانن گرێبەستێک واژۆ بکەن، کە پێچەوانەی دەستووری وڵات بێ و ئەو دوو دوورگەیە میسرین.
لە مانگی 4ـی 2016، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جینشینی جێنشینی سعودیە و شەریف ئیسماعیل، سەرۆک وەزیرانی میسر رێککەوتن لەسەر خاوەندارێتیی سعودیە بۆ دوورگەکانی تیران و سەنافیر لە دەریای سوور.
دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر رێککەوتنەکەی پەسەند کرد و رایگەیاند، هەردوو دوورگەی سەنافیر و تیران خاکی سعودیەن.
دوای ئەو بڕیارەی عەبدولفەتاح سیسی، هاوولاتییانی میسر بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆمار راگەیاند.
باسنيوز
