ئۆباما: ده‌نگنه‌دان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناپچرێنێت
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما به درێژایی هه‌شت ساڵ ئاڵۆز بووه و مانگی رابردوو گه‌یشته نزمترین ئاست، كاتێك واشنتۆن روبه‌رووی فشاره‌كانی هاوپه‌یمانی خۆی ئیسرائیل و دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌لبژێردراوی بووه‌و مافی ڤیتۆی له دژی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان به‌كارنه‌هێنا.
دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه له 23 كانونی یه‌كه‌م له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان، بنیامین نه‌ته‌نیاهو هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكای به شه‌رمه‌زاری وه‌سفكرد و ئیداره‌ی ئۆبامای به تێوه‌گلان له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستنیه‌كان توماتباركرد، له جوڵاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی به زۆر له فه‌له‌ستین كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و واشنتۆن به ناڕه‌وا ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام كۆشكی سپی ئه‌و تۆماتانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئۆباما له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌نالی سی بی ئێس دوێنی وتی "له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه ئه‌وه ببێته ئه‌گه‌ری شكستێكی گه‌وره له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا".
وتیشی "ئه‌گه‌ر تو بڵێی بنیامین ناته‌نیاهۆ توڕه بووه خۆی (ناته‌نیاهۆ) زۆرجار له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیمدا توڕه بووه".
دونالد تره‌مپ به‌ڵێنیداوه كه زیاتر پشتگیری ئیسرائیل بكات و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس بگوازێته‌وه.
ئۆباما وتی "كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیلی بیركردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی سه‌ختكردووه به پێی چاره‌سه‌ری رێككه‌وتنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان".
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن له رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه و قودسی رۆژهه‌ڵات كه ئیسرئیل له شه‌ڕی 1967 داگیریكردووه.
خةندان
