بزانه دوای یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول چی روویدا؟
له گه‌ڕی 21ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، له‌م یارییه‌دا چه‌ندان داتا و ئاماری نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرد، له خوله‌كی 27 له نێو ناوچه‌ی سزای شه‌یتانه سووره‌كان تۆپێك به‌ر ده‌ستی پۆگبا كه‌وت و ناوبژیوان فیكه‌ی هه‌ژماركردنی لێدانی سزای لێدا و جه‌یمس میلنه‌ر به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
دواتر له خوله‌كی 84 زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر لایه‌كیان به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت.
ئامار و داتایه‌كانی یارییه‌كه
ـ بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای وه‌رزی 1987 ـ 1988 هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه چوون و هاتن له پرێمه‌رلیگ به‌یه‌كسانبوون كۆتایی بێت.
ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئالان شیره‌ر و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ یه‌كسان كرده‌وه، توانی هاوشێوه‌ی ئه‌م دوو یلاریزانه له ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندیكردنی به پرێمه‌رلیگ دوای 20 یاری 14 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ ئیبراهیمۆڤیچ له دوایین 13 یاری له پرێمه‌رلیگ (10 گۆڵ و 3 ئه‌سیست).
ـ هه‌ركاتێك جه‌یمس میلنه‌ر له پرێمه‌رلیگ گۆڵی تۆمار كردبێت، یانه‌كه‌ی نه‌دۆڕاوه (27 سه‌ركه‌وتن و 8 یه‌كسانبوون).
ـ لیڤه‌رپوول له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2012 ـ 2013 یه‌كه‌مین یانه‌یه كه زۆرترین لێدانی سزا به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كات. (28 لێدانی سزا).
ـ ئاماری یارییه‌كانی نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان: 179 یاری، یونایتد 79 سه‌ركه‌وتن، 271 گۆڵ، 52 یه‌كسانبوون. لیڤه‌رپوول 65 سه‌ركه‌وتن و 250 گۆڵ.
بابەتی زیاتر
كاپێللۆ: زڵ‌اتان له سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كانی ڤان باستن فێره تۆپی پێ بووه
كاپێللۆ: زڵ‌اتان له سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كانی ڤان...
باس له كێشه‌كانی زڵ‌اتان ده‌كات
به ڤیدیۆ...نوێترین قسه و گاڵتهجارهكانی زڵ‌اتان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه
به ڤیدیۆ...نوێترین قسه و گاڵتهجارهكانی زڵات...
ئیبراهیمۆڤیچ بۆ پۆگبا: وه‌ره له‌سه‌ر كۆشم دانیشه و مه‌ترسه
ئه‌و پیاوه‌ی رۆڵی رۆڵی گه‌وره‌ی له پێگه‌یاندنی زڵاتاندا هه‌بوو بناسه
ئه‌و پیاوه‌ی رۆڵی رۆڵی گه‌وره‌ی له پێگه‌یاندنی...
نێدڤید: پێویسته زڵ‌اتان سووپاسی كاپێللۆ بكات
پێویستە بچیتە ژوورەوە بۆ كۆمێنت نووسین
وتار
دەربارەی: توتن و زیانەکانی جگەرە لە دوا راپۆرتی WHO
مه‌غدید سه‌پان :
دەربارەی: توتن و زیانەکانی جگەرە لە دوا راپۆرتی WHO
كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه
جه‌نه‌راڵ ئێرنی ئه‌دینۆ :
كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه
بۆچی بارزانی - مان پێویستە؟
فه‌رحان جه‌وهه‌ر :
بۆچی بارزانی - مان پێویستە؟
بە تیرێک سێ نیشانەت پێکا و دات لە زەنگی باڵێکی تر
محه‌مه‌د سه‌لیم مزوری :
بە تیرێک سێ نیشانەت پێکا و دات لە زەنگی باڵێکی تر
k24 -
