کرملن: هیچ کۆبونەوەیه‌كی ترامپ و پوتن له‌ ئارادا نییه‌

کرملن: هیچ کۆبونەوەیه‌كی ترامپ و پوتن له‌ ئارادا نییه‌
ئاژانسی دەنگوباسی RIA ڕوسیا لە زاری کرملنەوە ڕادەگەیەنێت هەتا ئێستا هیچ وتووێژ لەسەر ئه‌نجامدانی کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نەکراوە.

گوتەبێژی کرملن دمتری پسکۆڤ بە RIA گوتووە " هەتا ئێستا هیچ باس لەو کۆبونەوەیە نەکراوە."

ئەم لێدوانە پاش ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژنامەی Sunday Times بەریتانی دێت کە ڕایگەیاندبوو کۆبونەوەیەکی لەو شێوەیە تاوتوێ کراوە
payamner-
Top