توركیا: ١٩٨ ئامانجی داعش خاپوركران و نۆ چهكدار كوژران
ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی بڵاویكردهوه، لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ، مووشەک و تانکەکانەوە، ١٨٦ ئامانجی داعش خاپوور کران کە وەک پەناگە، سەنگەر و خاڵی پشکنین بەکار دەهێنران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کردە سەر ١٢ ئامانجی داعشی لە ئەلباب و بزاعە. لەئاکامی شەڕو پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نۆ تیرۆریستی داعش کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا لهلایهن سوپای توركیاو گروپه چهكدارهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه له قوڵایی خاكی سوریا دهستیپێكردو تائێستا بهردهوامه.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٩٢٧ بۆمبی چێنراو و ٤٣ مین بەکۆنترۆڵکراوەیی، پووچەڵکراونەتەوە.
xendan -
