شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپی بۆ ڕێگری له كۆچبه‌ران داوای هاوكاریی وڕاوێژیان له ئوستورالیا كردووه
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی نیوز كۆرپ-ی ئوستورالی، شه‌ش ولاَتی ئه‌ورووپی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وڵاتانه ڕابگرن داوای هاوكاریی و ڕاوێژیان له ئوستورالیاكردووه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژێك، به‌ناوی وه‌زیری كۆچی ئوستورالیاوه ڕایگه‌یاندووه،" ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپی داوای ئامۆژگاری حكومه‌تی ئوستورالیایان كردووه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی سنوره‌كان.
پێشتر یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی له داواكانی تۆنی ئابۆت، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئوستورالیا، گرتبوو به‌هۆی سیاسه‌ته تونده‌كانی ئوستورالیا بۆ ڕێگری له‌گه‌یشتنی په‌نابه‌ران به‌ووڵاته.
له‌مانگی تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوودا ئابۆت چه‌ندین به‌رپرسی باڵای هێزی سنوری ناردووه بۆ شاری وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسپارده و ڕاوێژی پێویست سه‌باره‌ت به ڕێگری له چوونی په‌نابه‌ران له‌رێگای به‌له‌مه‌وه به ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕست-دا پێشكه‌ش به ده‌زگاكانی پاراستنی سنوری ئه‌وروپا بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی نیوز كۆرپ پێده‌چێت، به‌ریتانیا و نه‌مسا له‌نێوان ئهووڵاتانهدابن كه داوای هاوكارییان له ئوستورالیاكردووه بۆ چۆنێتی وه‌ستاندنی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان.
ئوستورالیا به‌وه ده‌ناسرێت كه سیاسه‌تێكی توند دژی هاتنی په‌نابه‌ران په‌یڕه‌و ده‌كات و هه‌ر كۆچبه‌رێك به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌به‌له‌م بچێتهكهناره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه دیپۆرتده‌كرێته‌وه.
xendan -
