دادگای وڵاتی بەحرێن سێ كه‌سی توندڕەوی شیعه مه‌زهه‌ب له‌سێداره دران
ئه‌وه جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م سزای له‌سێداره‌دانه له‌ساڵی 2008 ه‌وه تائێستا.
جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه‌دا، دوای كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك دێت له پشتگیریی دادگای پێداچونه‌وه كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له به‌حره‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان كه له‌ساڵی 2015 ده‌كرا بۆ له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له عه‌باس سه‌میع و سامی مشیمع و عه‌لی سنكیس.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی، دوان له تاوانباره‌كان هه‌ستاون به پێكهێنانی گروپێكی تیرۆریستی له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوی سه‌رای ئه‌شته‌رو سه‌ركه‌وتووبوون له راكێشانی خه‌ڵكی دیكه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شاره‌زایان هه‌یه له‌بواری دروستكردن و به‌كارهێنانی بۆمب.
خه‌ندان
