وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەکانی بەرپرسانی ئێران و سعوودیای گۆڕیوەتەوە
ئیبراهیم جەعفەری، گوتی: هەرچەشنە قەیرانیک لە نێوان ئێران و سعوودیادا وەک دراوسێ کاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت و ئەو هەوڵی باشترکردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەدات.
جەعفەری گوتوویەتی، ئەو پیامانە هەموویان پەیامی زارەکی بووونە.
نێوانگرژییەکانی ئێران و سعوودیا ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر قەیرانەکانی وەک کێشەی سووریا و یەمەن بەردەوامە، بڵام دوای هێرشکردن بۆ سەر دیپلۆماتکارانی سعوودییە لە تاران و مەشهەد، سعوودیا پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا پچڕاند.
payamner-
