باڵیۆزخانەی فەلەستین لە ڤاتیکان کرایەوە

باڵیۆزخانەی فەلەستین لە ڤاتیکان کرایەوە
مەحموود عەباس، سەرۆکی رێکخراوی فەلەستین، هاوکات لەگەڵ کرانەوەی باڵیۆزخانەی فەلەستین لەڤاتیکان چاوی بە پاپای رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان کەوت.



مەحموود عەباس، لەم دیدارەدا، کرانەوەی باڵیۆزخانەی فەلەستینی وەک نیشانەی خۆشەویستیی پاپا بۆ خەڵکی فەلەستین و ئاشتی ناوبرد.

لە کاتێکدا باڵیۆزخانەی فەلەستین لە ڤاتیکان دەکرێتەوە کە ڤاتیکان ساڵ و نێوێک لەمەوبەر حکومەتی فەلەستینی بە فەرمی ناسی.

مەحموود عەباس، لەم چاوپێکەوتنەدا، نیگرانی خۆی نیگەرانی خۆی لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس دەربڕی.

دۆنالد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، رایگەیاندووە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس دەگوازێتەوە.
payamner-
Top