سیناتۆرێکی کۆماریخواز: سوپای پاسداران دەخرێتە لیستەی تیرۆری کۆنگرێسەوە

 سیناتۆرێکی کۆماریخواز: سوپای پاسداران دەخرێتە لیستەی تیرۆری کۆنگرێسەوە
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سیناتۆرێکی حزبی کۆماریخوازی ئەمریکا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پڕۆژەیەک یاسایەک پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە کە چەندین ڕیکخراوی تیرۆریستی دەخرێنە لیستەی ڕەشی تیرۆرەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "مەردانی نیوز" و بە پشتبەستن بە زانیاریی ماڵپەڕی تایبەتیی "تد کرووز" لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە "ئەمن و جیم ئینهاف" هاوڕێ لەگەڵ "مەک هال" سیناتۆری کۆماریخواز پڕۆژەیەکمان ئامادە کردووە کە بەپێی ئەو پڕۆژەیە داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کراوە، هەتا سوپای پاسداران بخرێتە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆرسیتییەکانی جیهانەوە."



بەپێی هەمان سەرچاوە "هاوڕێ لەگەڵ سوپاسی پاسداران پێشنیار کراوە ڕێکخراوی "ئیخوانەلموسلمین"ی میسریش بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، چونکە بەم کارە ئاسایشی ئەمریکا مسۆگەر دەبێت."



تد کردووز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویە "هەروەک ڕوون و ئاشکرایە ساڵانێکە سوپاسی پاسداران ئیزنی پێ دراوە لەڕێگەی چەندین کۆمپانی و تۆڕی نهێنی و نایاساییەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاکی بکات و بەداخەوە لە هەندێ گەمارۆش دەربازی بووە، چونکە حکوومەتی ئۆباما لەبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چاوپۆشی لە چالاکییە مەترسیدارەکانی سوپاسی پاسدارانی ئێران کردبوو."



لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بەوەش دراوە "هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران یارمەتی و پاڵپشتیی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و سووریا دەکات و لە وڵاتانی سووریا و عێراق لەژێر ناوی حەشدی شەعبیدا دەستی داوەتە کاری مەترسیدار و لەڕێگەی ورووژاندی هەستی ئایینییەوە ڕۆڵی ئەرێنی دەگیڕێت."



پڕۆژەی ئەو چەند سیناتۆرەی کۆنگرێس دراوە چەند کۆمیسیۆنێکی جیاواز و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەناو کۆنگرێس دەخرێتە دەنگدانەوە.








باسنیوز
Top