رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار: له ئەمساڵدا نزیەکی سێ ملیۆن و نیو کەس به بێکارانی جیهان زیاد دەبێت
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار(ILO) له راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، له ئەمساڵدا سێ ملیۆن و ٤٠٠هەزار کەس به بێکارانی جیهان زیاد دەبێت.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار له راپۆرتی خۆیدا به ناوی "بەکارخستن و روئیای کۆمەڵایەتی له جیهان" پێشبینیی کردووه، له ساڵی٢٠١٧ رێژەی بێکاری له جیهان 0.1٪ زیاد دەبێت و دەگاته 5.8٪.
ئەم رێکخراوه دەڵێت، هۆکاری کاریگەری زیاد بوونی بێکاری، کەمبوونەوەی رێژەی گەشەی ئابووری و کاریگەرییه جێماوەکانی قەیرانی ئابووریی رابردووه.
PAYAMNER-
