فەرماندەیەکی سوپای قودس دەبێتە باڵیۆزی ئێران لە عێراق

فەرماندەیەکی سوپای قودس دەبێتە باڵیۆزی ئێران لە عێراق
راوێژکاری قاسم سولەیمانی و یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران دەبێتە باڵیۆزی ئێران لە عێراق و جێگەی حەسەن دانایی‌فەڕ دەگرێتەوە.



ماڵپەڕی "ئیتنخاب"ی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێرن بڵاویکردەوە، "ایرەج مەسجدی" لە باڵێۆزخانەی ئێران لە بەغدا جێگەی حەسەن دانایی‌فەڕ دەگرێتەوە.

رۆژنامەی هەمشەهریی چاپی تارانیش لە زمان سەرچاوە ئاگەدارەکانەوە بڵاوی کردەوە: هەڵبژاردنی باڵێۆزی نوێی ئێران لە دووهەمین وڵاتی گرنگی ناوچەکە، لە قۆناخی کۆتایی دایە و بە هۆی هەسیتاربوونی ئەم ناوچەیە، حەسەن دانایی‌فەڕ دوو ساڵ زیاتر لە وادەی خۆی لە بەغدا باڵیۆزی ئێرانە و بەم زوانە ماوەی شەش ساڵ کارکردنی لەم پۆستەدا کۆتایی پێدێت.
PAYAMNER-
Top