وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا : له ٢٠١٦دا ٢٨٠ هه‌زار کۆچبه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا
به‌پێی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، تۆماس دومایزیر وه‌زیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ک له سه‌ر سێی ئه‌و ژماره‌یه‌یه که له ساڵی ٢٠١٥دا تۆمارکرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، داخستنی ڕێگای باڵکان له مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو و ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌وروپا کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران.
هروهها سەرچاوەکە ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌زیره‌که رایگه‌یاندووه تا ئێستا له‌و ژماره‌ی که هاتبوون ٨٠ هه‌زار په‌نابه‌ر وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشتووه و هه‌ندێک له‌وانیش ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونه‌ته‌وه.
payamner-
