ڕۆیتەرز: حکومەتی ترامپ چاو بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا دەخشێنێتەوە

ڕۆیتەرز: حکومەتی ترامپ چاو بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا دەخشێنێتەوە
حکومەتی دۆناڵد ترامپ بڕیاریداوە چاو بە ناوەرۆکی رێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی پینج کۆ یەک لەگەڵ ئێراندا بخشێنێتەوە.

بەپێی هەوالێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕێکس تیلرسۆن پالێوراوی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران و کۆریای باکووری بە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر جیهان ناوبرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی پرسیاری سیناتۆرەکانی ئەمریکا، تیلرسۆن وتی "داوا ناکەین ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێتەوە، بەڵام پێداچوونەوەی تەواو بە ناوەرۆک و خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیەدا دەکەین."

جێی باسە، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا لە هاوینی ڕابردوو لە ڤییەنا ئیمزا کرا و بەگوێرەی ئەو ڕیککەوتنە، ئێران ناچار کرا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕابگرێت و لە بەرامبەردا ئابڵۆقە نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران هەڵگیرا.
payamner-
Top