پارتی ئۆپۆزسیۆنی پۆلەندا دوای سێ هەفتە کۆتایی بە داگیرکردنی پەرلەمان هێنا
نێوانگرژیی سیاسی لە پۆلەندا لەمانگی رابردووەوە، دوای ئەوە دەستی پێکرد کە پارتی دەستەڵاتدار بە پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک داوای کرد، دەزگاکانی راگەیاندن سنووردار بکرێن.
ئەم هەنگاوەی پارتی دەستەڵاتدار بەرەوڕووی ناڕەزایی مەدەنی بوو و ئەندامانی پارتی "چوارچێوەی مەدەنی" بە داگیرکردنی باڵەخانەی سەرەکیی پەرلەمان پێشیان بە چالاکیی ئاسایی یاسادانان گرت.
پەرلەمانی پۆلەنداش لە باڵەخانەیەکی دیکە درێژەی بە دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی ئەم وڵاتە دا.
payamner-
