سەرمای کەم وێنە لە ئەوروپا چەند کەسی کوشت

سەرمای کەم وێنە لە ئەوروپا چەند کەسی کوشت
سەرمای کەم وێنە و بارینی بەفری قورس لە چەند بەشێکی ئەوروپا، لە رۆژانی رابردوودا دایان کوژراوی لێکەوتەوە.



دابەزینی پلەی هەوا لە ناوچەی بالکان و یۆنان و چەند ناوچەیکی رۆژهەڵاتی ئەروپا لانیکەم ٧٣ کوژراوی لێکەوتەوە و لە چەند بەشێکی ئەو ناوچانە خەڵکی بەرەڕووی بڕانی کارەبا و کەمبوونی سووتەمەنی بوونەوە.

١٥کەس لەوکەسانەی گیانیان لەدەست داوە، دانیشتووی وڵاتانی باڵکان بوون و ئەم ناوچەیە لە ماوەی ٥٠ساڵی رابردوودا سەرمای لەم جۆرەی بە خۆیەوە نەدیوە.

رێکخراوە فریاگوزارییەکان رایانگەیاندووە، پەناخوازان و خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ لە هەموو دانیشتووان زیاتر زیانیان پێگەیشتووە.

ئاژانسی جیهانیی پەنابەران رایگەیاند: لە رۆژانی رابردوودا یازە پەناخوا ز لە وڵاتانی نزیک دەریای نێوەڕاست گیانیان لەدەست داوە.
payamnr-
Top