چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی دەرکەوتنی رێبەرانی پۆپۆلیست هوشداریی دا
ئەم رێکخراوە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ لە ماوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دا هۆشداریی دا و نووسیویەتی: قسە بێ بنەماکانی ئەو کات پەرەی بە بێزاربوون داوە.
لەم راپۆرتەدا لەبارەی خۆشەویستیی پارتە سیاسییە پۆپۆلیستییەکاندا لە ئەوروپاش هوشداریی داوە و نووسیویەتی: سیستەمی مافی مرۆڤ دوای جەنگی جهیانیی دووهەم بە فەرمی ناسراوە و ئێست بە دەرکەوتنی رێبەرانی پۆپۆلیست کەوتووتە مەترسییەوە.
لە راپۆرتەکەدا رووسیا، تورکیا، فیلیپین و چین وەک نموونە باسیان کراوە کە رێبەرانی بە هێزی ئەوان لەجیات ئەوەی خۆیان لە سەرووی حکومەتیکی وەڵامدەر و یاساییدا بناسێنن، خۆیان بە پشتگیریکردن لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیی خەڵک دەناسێنن.
payamner-
