شەڕەتەقە لە ئێران پێنج کوژراوی لێکەوتەوە

شەڕەتەقە لە ئێران پێنج کوژراوی لێکەوتەوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، چوارشەممە، چەند کەسی چەکدار لە شاری ئەراکی پاریزگای" مەرکەزی"ی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵێک و پێنج کەسیان کوشت.



فەرماندەی هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئەراک، کیومەرس عەزیزی، بە ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیسی راگەیاند: هێرشبەران دوو کەس بوونە و یەکێکیان دەستبەسەر کراوە.

ئەم بەپرسەی هێزی ئینتزامی هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای راگەیاند: یەکێک لە کوژراوەکان ئەندامی هێزی ئینتزامی بووە کە کاتی رووداوەکە لە پشووداندا بووە.

فەرماندەی هێزی پارێزگای مەرکەزی، رایگەیاند: رووداوەکە بە هۆی تێکهەڵچوونی خێزانی روویداوە.
payamner-
Top