ئۆباما له‌به‌رده‌م 18 هه‌زار هاوڵاتی ولاَتهكهیدا وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌شكرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له شیكاگۆ له‌به‌رده‌م 18 هه‌زار هاولاَتی ولاَتهكهیدا وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌شكرد.
ئۆباما، كه بریاره 20ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕاده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ههڵبژێردراوبكات، له وتاره‌كه‌یدا، سوپاسی خێزانهكهیكرد و هانی خه‌ڵكی ئه‌مریكایدا تێڕوانینی ئه‌و بۆ پێشكه‌وتن قبوڵبكه‌ن و هه‌ندێك له به‌ڵێن و سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی واشنتن ڕه‌تبكه‌نه‌وه.
"بۆیه ئێمه وه‌كو هاوڵاتیان پێویسته دژی داگیركاری ده‌ره‌كی بوه‌ستینه‌وه و پێویسته نه‌هێڵین ئه‌و به‌هایانه لاوازبن كه ئێمه‌ی پێ ده‌ناسرێنه‌وه" ئۆباما وای وت
ۆناَلد تره‌مپ، له میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵێنیدابوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌هێڵێت موسوڵمانان بچنه ناو ئه‌مریكاوه و له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك، دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه دروستبكات و كۆتایی بهێنێت به ڕێكه‌وتنێكی جیهانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وای جیهان و یاسای چاودێری ته‌ندروستی ئۆباما هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئۆباما له‌وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌گۆڕاوه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌وڵیداوه بۆ كۆتاییهێنان له به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و داخستنی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ له كوبا، "ئه‌وانه هه‌موو به‌شێكبوون له هه‌ڵمه‌تێكی فراوانتر بۆ پاراستنی به‌ها ئه‌مریكییه‌كان".
شیكاگۆ شوێنی له‌دایكبوونی باراك ئۆباما، ئه‌و ویلایه‌ته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی ئه‌مریكا ساڵی 2008 وتاری له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیدا پێشكه‌شكرد، وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ڕه‌شپێستی ئه‌و ولاَته، له هه‌مان شار وتاری ماڵئاوایی پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسی له"ده‌سته‌كه‌وته‌كان" كرد بۆ ولاَتهكهی له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، به‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری كه‌مكردۆته‌وه، ئابووری وڵاته‌كه‌ی پێشخستووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوبا ئاسایی كردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران-دا واژۆكردووه هه‌روه‌ها ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی پێشوووی ڕێكخراوی قاعیده-ی كوشتووه.
باراك ئۆباما، لهئاماژهیهكیدا بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ ووتی" هه‌ر له‌به‌رئه‌وه من جیاكاری له‌دژی موسوڵمانان ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه" .
خه‌ندان
