جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ یەکێک لە رێبەرانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گفتوگۆی کرد

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ یەکێک لە رێبەرانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گفتوگۆی کرد
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و رێبەری یەکێک لە گروپەکانی دژبەری بەشار ئەسەد لەبارەی داهاتووی گروپە سیاسییەکانی سووریا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم وڵاتە گفتوگۆیان کرد.



ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی رووسیا رایەگەیاند: میخایل بوگدانۆف و قەدیر جەمەیل. رێبەری گروپی "بەرەی گەلی ئازادی و گۆڕان"ی سووریا، رۆژی دووشەممە بە مەبەستی رەخساندنی بوارێک بۆ تێگەیشتنی هاوبەشی هەموو گروپەکانی دژبەری بەشار ئەسەد گفتوگۆیان کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاوی کردووەتەوە، لەم گفتوگۆیەدا باس لە رەخساندنی بوارێک کراوە کە هەموو دژبەرانی حکومەتی سووریا بتوانن لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا بەشدار بن و لە داهاتووی ئەم وڵاتەدا رۆڵی باشیان هەبێت.
payamner-
Top