لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە شەش‌سەدهەزار ئەفغانی ئاوارە بوونە

لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە شەش‌سەدهەزار ئەفغانی ئاوارە بوونە
رێکخراوی نەتەوە یەکترتووەکان رایگەیاند: زیاتر لە شەش‌سەدهەزار ئەفغانی لە ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی تێکهەچوونە چەکدارییەکان لە ماڵی خۆیانەوە ئاوارە بوونە.



ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، بڵاوی کردەوە، رێکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە: ئەم ژمارەیەی ئاوارەبوون لە ئەفغانستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە و گەورەترینی ژمارەی تۆمارکراوی ئاوارەکانی ئەم وڵاتەیە.

جگە لەمە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی یەک ملیۆن پەناخوازی تۆمار کراو و تۆمار نەکراو، لە پاکستان و ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان گەرێندراونەتەوە. ئەم ژمارەیەی پەناخواز و ئاوارانە کاری رێکخراوە فەریاگوزارەکانی دژاور کردووە.

وەک راپۆرتەکانی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیان کردووە، ئێستا ٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا پێویستیان بە پێگەیاندنی یارمەتییە سەرەتاییەکانە و ئەم ژمارەیە لە چاو ساڵی ٢٠١٥، ١٣٪ زیادی کردووە.
payamner-
Top