دوو تەقینەوە لە نزیک پەرلەمانی ئەفغانستان نزیکەی ٧٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

دوو تەقینەوە لە نزیک پەرلەمانی ئەفغانستان نزیکەی ٧٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، بڵاوی‌کردەوە، دوو تەقینەوە لە نزیک پەرلەمانی ئەفغانستان لانکەم ٢٢ کوژراو و ٤٥ برینداری لێکەوتەوە.



بە گوتەی یەکێک لە پاسەوانانی نزیک شوێنی تەقینەوەکان، یەکەم تەقینەوە لە دەرەوەی پەرلەمان روویدا و بە هۆیەوە ژمارەیەک کرێکار کوژران و بریندار بوون.

ئەم شایەتحاڵە کە بە زەبی ناوی براوە، گوتی: بۆمبی دووهەم لە ئۆتۆبێلێکدا چێندرابوو و تۆتۆمبێلەکە لە تەنیشت شەقام راگیرابوو و کاێتی تەقینەوەکە من فڕێدرام.

بە گوتەی وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان زۆربەی کوژراوان و بریندارانی ئەم رووداوە، خەڵکی سڤیلن.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی تەندرووستیی ژاپۆنیش رایگەیاند: نزیکەی ٧٠ بریندار بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

گوتەبێژی تالیبان، زەبیوحڵڵا موجاهید رایگەیاند ئەم تەقینەوانە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراون و ئۆتۆمبێلی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەفغانستانی کردووەتە ئامانج.

هەر رۆژی سێشەممە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی، سەربازگەی نێوەندیی ویلایەتی هیلمەندی کردووەتە ئامانج و حەوت پۆلیس کوژراون.
payamner-
Top