ترەمپ پۆستێکی باڵا بە زاواکەی خۆی دەدات
جارید کۆشنەر، هاوسەری ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، تەمەنی 36 ساڵە و بازرگانێکی ئەمریکایە، بەڵێنی داوە لەو ماوەیەی پۆستەکە بەڕێوە دەبات، کە بە بڕیاری باوکی هاوسەرەکەی ئەو پۆستە وەردەگرێت، ”مووچە وەرنەگرێت“.
جارید کۆشنەر، کە دوای ئەوەی بەشداریی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی کردووە چووەتە ناو بواری سیاسەت، دوای ئەو هەواڵە، رایگەیاندووە، ”شەرەفمەندم خزمەتی وڵاتەکەم بکەم“.
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ رۆژی 20/1/2017 پۆستی سەرۆکی ئەمریکا وەربگرێت، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2016 سەرکەوت بەسەر هیلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان.
باسنيوز
