ئۆباما باسی قورسترین بڕیاری ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات
رۆژی یه‌كشه‌ممه له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ABC) ئه‌مریكی، گوتوویه‌تی" قورسترین بڕیارم له سه‌ره‌تاكانی سه‌رۆكایه‌تیمدا ده‌ركردووه، ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانی ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكام بۆ ئه‌فغانستان ده‌ركرد، چونكه من له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه بانگه‌شه‌م ده‌كرد".
ئۆباما هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به‌ڵام ئیستا پیموایه بریارێكی درووستمداوه، چونكه پێش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌م، تالیبان له فراوانبووندا بووه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر دۆخی ئه‌فغانستان به بایه‌خه‌وه وه‌رنه‌گیرابوو".
ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان، باراك ئۆباما هه‌ست به بێ هیوایی ده‌كات و ده‌ڵێت" بی هیوابووم، به‌ڵام زانیم له شه‌ڕی تیرۆردا هه‌میشه سه‌ركه‌وتن بهشت نابێت و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی و به‌رده‌وام نییه، وه‌ك ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به سه‌ر وڵاتاندا ده‌توانیت سه‌ربكه‌ویت".
ئۆباما هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ته‌نانه‌ت پاش لێدانی به‌شی گه‌وره‌ی قاعیده له ناوچه هۆزنشینهكانی پاكستان و دوای كوشتنی بن لادن، تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت و له تواناشیاندایه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ریان ده‌سته‌پاچه بین".
ئۆباما ده‌رباره‌ی تێكچوونی ره‌وشی عێراق و ئه‌فغانستان گوتوویه‌تی" ره‌وشه‌كه وایده‌خواست سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و دوو وڵاته هه‌بن".
ئێستا له عێراق زیاتر له 5000 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌مریكی بوونیان هه‌یه و له ئه‌فغانستانیش ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته 8400 سه‌ربازن و رۆژی 20 ی ئه‌م مانگه‌ش باراك ئۆباما دوای هه‌شت ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ماڵئاوایی له پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كات و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه.
باس‌نیوز
